ڤایرۆسی کۆرۆنا

Karanteeniohje, sorani -pdf
ڕێنمایی بۆ کاتی کەرەنتێنە و جیاکردنەوە

Kuvallinen ohje maskin käyttöön - sorani -pdf
Instructions for using the mask -sorani

Corona information Video on Youtube - sorani (Info Gloria)

زانیاری سەبارەت کۆرۆنا بۆ دانیشتوانی یوڤاسکیولا

ڕێگربە لەدووچاربوون

· دەستەکانت بە ئاو و صابوون بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بشۆ. دەستەکانت بە کلێنسی پاک ووشک بکەرەوە. هەروەها دەکرێت کە شلەی دێسینفیۆی دەستیش بەکاربهێنرێت.

· دەست لە چاوەکانت، لووتت مەدە، ئەگەر پێشوەخت دەستەکانت نەشۆردبێتن.

· ئەگەر دەپژمیت یان دەکۆکیت، لەو کاتەدا دەموچاووت بە دەستەسڕی کلێنس دابۆشە و کلێنسەکە فڕێ بدەرە سەللەی خۆڵەوە. ئەگەر دەستەسڕت نی یە، ئەوا سەر قۆڵی کراسەکەت بەکاربهێنە، دەستەکانت بۆ پژمین و کۆکین بەکارمەهێنە.

· مەودای دووری ٢ مەتر لە نێوان خۆت و کەسانی دیکەدا ڕابگرە.

· میوان بانگ مەکە بۆ ماڵەوە، خۆشت بۆ میوانی مەڕۆ.

· لە ماڵەوە بمێنەرەوە ئەگەر نەخۆشیت.

· لەکاتێکدا کە لەتوانادا نیە مەودای دووری لەنێوان خۆت و کەسانی دیکەدا ڕابگریت، ماسکی سەرڕوخسار بەکاربهێنە، بۆ نموونە لە ئامرازەگشتییەکانی هاتوچۆدا یاخود کاتێک دەڕۆیت بۆ تێستی کۆرۆنا.

نیشانەکانی کۆرۆنا

نیشانەکانی ئەو نەخۆشیەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە (کۆڤید-١٩) تووش دەبێت بۆ نموونە بریتین لە؛ تا، کۆکە، تەنگەنەفەسی، ماندوێتی، دڵ هەڵشێوان، سكچوون، تێکچوونی هەستی تام و بۆن.

نەخۆشی یەکە دەکرێت کە مەترسی داربێت بە تایبەتی بۆ کەسانی بەساڵاچوو، وە بۆ کەسانێک کە نەخۆشییەکی دیکەیان هەیە، بۆ نموونە نەخۆشی یەکانی تایبەت بە سی یەکان وە نەخۆشییەکانی دڵ.

ئەگەر نیشانەکانت لەسەر دەردەکەون، پەیوەندی بکە بەڕاوێژگەی کۆرۆناوە.

ئەگەر تەنانەت نیشانەی سووکیشت هەبوو، پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفۆنی کۆڕۆنای خزمەتگوزاری تەندروستیەوە

· لە دووشەممەوە هەتاکو هەینی سەعات ٨-١٦، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە سەعات ٩-١٥، ژ.تێل: ٠١٣٣ ٢٦٦ ٠١٤.

· لە کاتەکانی تردا تەلەفۆن بکە بۆ ژمارەی ئێشکگری١١٧ ١١٦.

· ئەگەر پێویستیت بەوەرگێڕی زمان بوو، لەتەلەفۆنەکەدا باسی بکە.

· خزمەتگوزاری کات گرتن بۆ کەمئەندامانی بیستن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی تێست بە کورتە نامە دەکرێت، ژ.تێل: ٧٧٢٢ ٣٠٣ ٠٥٠

لەڕێگەی خزمەتگوزاری دۆخی خوودەوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پرسوڕای نیشانەکان ئەنجام بدە بەیەکێک لەزمانەکانی (فینلەندی، سویدی یان ئینگلیزی). ئەگەر منداڵ نەخۆشکەوت، پەیوەندی بکە بە ژمارە تێلی ٠١٣٣ ٢٦٦ ٠١٤ی تایبەت بەکۆرۆنای سەرپەرشتی تەندروستییەوە. دەتوانرێت لەڕێگەی هەڵسەنگاندنی دۆخی نیشانەکانی خوودەوە، کات بەشێوازی ئەلیکترۆنیش دابین بکرێت بۆ دانی نموونە.

کارمەندانی سەرپەرشتی تەندروستی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڵسەنگاندن دەکەن، کە داخۆ وەرگرتنی نموونە پێویست دەکات. لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ڕێنوێنی دەکرێیت، سەبارەت بەوەی کە چۆن مامەڵە بکەیت و بۆکوێش دەتوانیت برۆیت بۆ دانی نموونە.

لەڕێگەی تێکستەپەیامەوە لە ئەنجامی تێستەکە ئاگاداردەکرێنەوە

لە نێوان ئەو کاتەدا کە دەچیت بۆ تێست و تا ئەنجامەکەی وەردەگریت لە ماڵەوە بمێنەوە. خۆت لا بدە لە کۆنتاکت کردن لەگەڵ کەسانی ماڵەکەی خۆت و خەڵکی دەرەوەش.

ئەگەر ئەنجامی تێستی کۆڕۆناکە نێگەتیڤ بوو و بابەتەکە تەنها فلۆنزایەکی ئاسایی بوو، لە ماڵەوە پشووبدە، خەڵکی تر تووش مەکە.

ئەگەر ئەنجامی تێستی کۆڕۆناکەت (کۆڤید-١٩) پۆزەتیڤ بوو، لە ماڵەوە چاوەڕوان بە تاوەکو پەرستاری تەندروستی تەلەفۆنت بۆ دەکات. بەپێی ڕێنماییاەکانی پەرستار مامەڵە بکە.

ئەگەر نەخۆشیت، مەڕۆ بۆ مارکێت

ئەگەر نەخۆش کەوتویت، مەڕۆ بۆ مارکێت یان دەرمانخانە، بەڵکو داوای یارمەتی لە کەسوکار یان دراوسێ بکە. مارکێتەکان و دەرمانخانەکان خزمەتگوزاری ڕەوانەکردنی پێداویستیان هەیە. ئەگەر یارمەتیت بۆ بەدەست نایەت، داوای یارمەتی لە شارەوانی یوڤاسکیولا بکە. 

· دانیشتوانی یوڤاسکیولا: لەڕۆژانی دووشەممان و چوارشەمماندا لە نێوان کاتژمێرەکانی ٩-١٤ لە ڕێگەی ژمارە ٠٥٥٠ ٢٦٦ ٠١٤ەوە. 

· دانیشتوانی هانکەساڵمی: لەڕۆژانی دووشەممانەوە بۆ هەیینی لەنێوان کاتژمێرەکانی ٨-١٦ لەڕێگەی ژمارە ١٤٩٠ ٢٦٧ ٠١٤ەوە

· دانیشتوانی ئوورایسێت: لەڕۆژانی دووشەممانەوە بۆ هەیینی لەنێوان کاتژمێرەکانی ٨-١٦ لەڕێگەی ژمارە ٨٥٤٣ ٧٧٢ ٠٤٠ەوە

  

لە کاتەکانی دیکەدا دانیشتوانی یوڤاسکیولا، هانکەساڵمی وە ئوورایسێت لە ژمارە تێلی ٠١٤٢٦٦٠١٤٩ ەوە لە ڕێگەی ئێشکگری کاروباری کۆمەڵایەتی یەوە یارمەتی دەکرێت بە دەست بهێنن. 

ماسکی سەرڕوخسار بەکاربهێنە

بۆ دانیشتوانی سەروو تەمەن ١٥ساڵ لە یوڤاسکیولادا بەکارهێنانی ماسکی سەرڕوخسار بەپەسەند دانراوە. پەسەندکردنی بەکارهێنانی ماسک هەتا بەرواری ١٥\١\٢٠٢١ بەرکاردەبێت.

ماسک بەکاربهێنە، کاتێک بواری ڕاگرتنی مەودای دووری لەنێوان خۆت و کەسانی دیکە نییە، بۆ نموونە

· لەشوێنە گشتییەکاندا، وەک مارکێتەکان، کتێبخانە، خانەی گەنجان، کڵێسا، شانۆ وەیاخود هۆڵەکانی کۆنسێرت دا.

· لەنێو بۆنەگشتییەکاندا، لە نێو بۆنە و یارییەکانی کەلە کەشی دەرەوەدا ئەنجام دەدرێن، کە بواری گۆبەدوورگرتن لە بەرکەوتن نیە.

· لەنێو خوێندنگەی ئاستی پلەدوو یان زانکۆکاندا

· لەنێو ئامرازە گشتییەکانی هاتووچۆدا

· لە ڕۆیشتن بۆ دانی نموونە لە تێستی کۆرۆنادا

· کە لەناوچە دووچاربووەکانەوە دێیت بۆ نێو فینلەند

ئەگەر بەشێوەیەکی کاریگەر ئاستەمی بۆ هەناسەدانت دروست دەبێت یان هۆکارێکی دیکەی تەندروستیت هەیە کە ڕێگرن لەبەکارهێنانی ماسکدا، ماسک بەکارمەهێنە.

بنکەکانی دابەشکردنی ماسکی سەرڕوخسار

شارەوانی یوڤاسکیولا ماسکی سەرڕوخسار بەسەر دانیشتوانی کەمدەرامەتدا دابەش دەکات. دانیشتوانی دیکە خوودی خۆیان ماسکی سەرڕوخسار دابین دەکەن بۆ خۆیان. بەکارهێنانی ماسک بۆ کەسانی سەرو تەمەن ١٥ساڵ بەپەسەند دەزاندرێت.

ماسک لەو بنکانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:

· بنکەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەننیکایسێنکاتو, هەننیکایسێنکاتو ٣٧، لە ڕۆژانی دووشەممەوە بۆ هەیینیی لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٠-١٤ کراوەیە.

· خزمەتگوزاری نیشتەجێ بوون، ڤاینۆنکاتو ١، لە ڕۆژانی دووشەممەوە بۆ هەیینیی لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٠-١٣

· بنکەکای تەندروستی:

o ناوەندی شار، کوۆککەڵا، کیوللۆ، پاڵۆککا وە سامپۆهاریو، لە ڕۆژانی سێ شەممەوە بۆ پێنج شەممە لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٢-١٦

o کۆرپیلاهتی، ساوناتساڵۆ وە تیککەکۆسکی، لە ڕۆژانی سێ شەممەوە بۆ پێنج شەممە لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٤-١٦

· نووسینگەی گوندی هوهتەساڵۆ، نێڤاکاتو ١، لە ڕۆژانی دووشەممەوە بۆ پێنج شەممە لەنێوان کاتژمێرەکانی ٩-١٥ وە ڕۆژانی هەیینیی لەنێوان کاتژمێرەکانی ٩-١٤دا

· ناوەندی هەڵسووڕانی هاوڵاتی مەتاران ئاوڵا \ گلۆریا، مەتارانکاتو ٦ئەی، لە ڕۆژانی دووشەممەوە بۆ پێنج شەممان لەنێوان کاتژمێرەکانی٩-١٦، وە ڕۆژانی هەیینیی لەنێوان کاتژمێرەکانی ٩-١٤.

ئەگەر لە نێو ماوەی کەرەنتێنی دایت یان لە نێو ماوەی دابڕێندراویدایت 

داوای ڕێنوێنی (بەزمانی خۆت) لەبارەی کەرەنتێنییەوە لە پەرستار بکە. گرنگە کە پێڕەوی لە ڕێنوێنییەکان بکەن. زانیاری زیاتر دەکرێت بە دەست بهێندرێت لە سەر ماڵپەری کەرەنتێنی یەوە https://www.jyvaskyla.fi/terveys/korona/karanteeni

ئەپپلیکەیشنی کۆرۆنا ڤیلکو لەسەر تەلەفۆنەکەت دابگرە.

کۆرۆناڤیلکو ئەپلیکەیشنێکە، کە ئاگاداری دەدات ئەگەر بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەپەکە کەوتبێتنە ژێرکاریگەری دووچاربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە. دەکرێت ئەپپلیکەیشنی کۆرۆناڤیلکو لەو لینکەوە دابگرن https://koronavilkku.fi

زانیاری زیاتر:

ماڵپەڕی تایبەت بە کۆرۆنای شاری یوڤاسکیولا: https://www.jyvaskyla.fi/terveys/korona

زانیاری بەزمانی ئینگلیزی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یوڤاسکیولادا -services/information-services/healthcare-social-and-care-https://www.jyvaskyla.fi/en/healthjyvaskyla-coronavirus

زانیاری سەبارەت بە کۆرۆنا لە یوڤاسکیولادا بەزمانەکانی دیکە https://www.jyvaskyla.fi/terveys/korona/muutkielet

زانیاری ڕۆژەڤ بەزمانی ئینگلیزی لەو ماڵپەڕانەی خوارەوە: زانیاری سەبارەت بە بابەتی ڕۆژ لە سەر ماڵپەڕی دەزگای تەندروستی و خۆشگوزەرانی - تی ئێچ ئێل) بە زمانی ئینگلیزی: -s-vaccinations/what-and-diseases-https://thl.fi/en/web/infectious updates-latest-19-covid-new/coronavirus

زانیاری سەبارەت بە بریارەکانی دۆخی کۆرۆنا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فینلەندی یەوە بە زمانی ئینگلیزی: coronavirus-on-https://valtioneuvosto.fi/en/information